عێراق بە تەواوی زیانباییەکەی شەڕی کوێتی بژارد
کانونی یهکهم 22, 2021 14:59 Asia/Tehran
بانکی ناوەندیی عێراق بژێردرانی تۆکمەوتەواوی زیانبایی شەڕی کوێتی بە دەوڵەتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلجەزیرە، بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە زیانباییە ۵۲/۴ میلیارد دۆلارییەکەی پەسەند کراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کوێتی لە بەر شەڕەکەی کەنداوی فارس بە تەواوی بژاردووە.
لە بەیاننامەی بانکی ناوەندیی عێراق دا ھاتووە: دواین وەجبەی زیانباییەکەی عێراق بۆ کوێت کە ٤٤ ملوێن دۆلار بوو درایە دەوڵەتی کوێت.
بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھیوای ئەوە دەکرێت کە بزێردرانی تۆکمەوتەواوی ئەو زیانباییە یارمەتیی تێکەڵ بوونەوەی سیستێمی بانکیی عێراق بە سیستێمی بانکی جیھانی بدات.