کانونی یه‌که‌م 24, 2021 09:32 Asia/Tehran
  • ھادی عامری: ئەگەر ھێزەکانی بیانی نەکشێنەوە عێراق تێک دەچێت

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح پێی داگرت: ئەگەر ھێزەکانی بیانی ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییەی ٢٠٢١ لە عێراق نەکشێنەوە، سەقامی ئەم وڵاتە تێک دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلفۆرات نیوز، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح» ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ «کوتارۆ سوزوکی» باڵوێزی ژاپۆن لە بەغدا دیدارو وتووێژی کرد.

«عامری» لەم دیدارەدا لە بەشێکی قسەکانی دا ئاماژەی کردە کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە عێراق و وتی: دەستەڵات ھێڵی سووری ئێمەیەو ئەگەر بێت و ھێزەکانی بیانی ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە نەکشێنەوە، عێراق توشی ناپاوەجێیی و تێکچوون دەبێت.

سەرۆکس ھاوپەیمانیی «فەتح» وتیشی: ئەگەر عێراق بۆ ڕاھێنان و ڕاوێژ پێویستی بە موستەشارانی ئەمریکی بێت، ئەم بابیەتە دەبێ بە پێی یاسای بنەڕەتی، یاساوڕێساکانی عێراق و بە تەواوی ڕوون و زواڵ بێت.

سەرپەیڤ