کانونی یه‌که‌م 27, 2021 20:58 Asia/Tehran
  • ھادی عامری : پێبەندی دەنگی دادگای فێدڕاڵین

ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق کە سکاڵای لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە بەرز کردبووەوە ، ئەمڕۆ دوشەممە بە دوای رەتکرانەوەی ئەم سکاڵایە رایگەیاند پێبەندی دەنگی دادگایە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە سۆمەریە نیوز ، ھادی عامری بە میدیاکانی راگەیاند : سەرباری بڕوای تەواوم بە ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان ، پێبەندی دەنگی دادگای فێدڕاڵی عێراقم . 

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح ھوکاری ئەم بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ پێبەندبوونی بە یاسای بنەڕەتی و بەپەرۆشبوونی بۆ سەقامی ئاسایشی و سیاسی عێراق . 

عامری لە ھەمان کات دا گوتی دادگای فێدڕاڵ لە ژێر فشارێکی زۆری ناوخۆ و دەرەوەدا بووە . 

ھاوپەیمانیی فەتح لەم خولەی ھەڵبژاردنەکان دا 17 کورسی بەدەستھێناوە .  

سەرپەیڤ