کانونی یه‌که‌م 28, 2021 16:42 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە لەشکریانی عێراقی لە باکووری بەغدا

لە ھێرشێکی تیرۆریستیی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی عێراق لە باکووری بەغدا کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەو وڵاتە کوژران و بریندار بوون.

کاربەدەستێکی ئاسایشتیی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ «بەغدا ئەلیەوم» وتی: بەرناوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعش ھەڵیانکوتایە سەر ھەنگی تایبەتیی پۆلیسی «سەلاحەددین» لە جاددەی نێوان « سینیە_ حەدیسە» لە بەشی «سەرسار» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای شاری «بیجی».

ئەم کاربەدەستە ئاسایشتییە ڕایگەیاند: لەم ھێرشەدا سێ لەشکریی سەربە ھەنگە تایبەتییەکەی سەلاحەددین کوژران و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھێرشە کاتێک ئەنجامی گرت کە دەستەیەکی ئەم ھەنگە بۆ گەشت لێدان سەردانی ناوچەکەیان کرد بوو کە تیرۆریستانی داعش بە ڕۆکێت کردنیانە ئامانج.

 

سەرپەیڤ