کانونی یه‌که‌م 28, 2021 21:07 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە ھەمبەر بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵ

شاندی ھەماھەنگیی کۆتلە سیاسییە شێعەکانی عێراق ناسراو بە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاندووە: ڕێز لە بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی لە بارەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنەوە دەگرێت، تەنانەت ئەگەر بە زیانی چوارچێوەکەشیان بێت.

شاندی ھەماھەنگیی کۆتلە سیاسییە شێعەکانی عێراق ناسراو بە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕۆژی سێ شەممە پەیوەست بە بڕیارەکەی دوێنێی ددگەی فیدراڵی سەبارەت بە داخوازیی ھەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمان وتی: سەرباری ئەو بەڵگانەی کە ئاراستەی دادگەی فیدراڵ کراون، ڕێز لەو بڕیارەی دادگەکە دەگرن، چونکو ئەمە خۆی لە خۆی دا نیشانەی دەستەڵات و سەروەریی دەوڵەتی عێراقە.

شاندی ھەماھەنگیی کۆتلە سیاسییە شێعەکانی عێراق وتووشیەتی: چوارچێوەی ھەماھەنگی پابەند دەبێت بەو بڕیارە، چونکو ڕێزگرتن لە دادگەو بڕیارەکانی ئەرکێکی نیشتیمانی و ئاکارییە. ئێمە بەڵگەی پێویستمان ڕادەست کردووەو پێشتریش وتوومانە کە ھەر بڕیارێک دادگەکە بیدات پابەندی دەبین و چوارچێوەی ھەماھەنگی ئەمەگداریی خۆی بەرامبەر بەو بەڵێنانەی وا بە خەڵکی داوە، دەسەلمێنێ.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی دیسامبەر سەرەنجام دوای سێ جار بەک خستنی کۆبوونەوەی ڕاگەییشتن بە داخوازیی ھەڵوەشاندنەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمان ، ئەو کۆبوونەوەیەی بەڕێوە بردو داخوازیی ھەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ڕەت کردەوە.

 

سەرپەیڤ