کانونی یه‌که‌م 31, 2021 15:05 Asia/Tehran
  • یەحیا ڕەسوڵ: ئەرکی ئەمریکییەکان لە عێراق موستەشارییە نەک جەنگاوەری

وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق وتی: ئەرکی ئەمریکییەکان لە عێراق موستەشارییە نەک جەنگاوەری.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی فۆرات نیوز،«یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە لە ئێستادا ھیچ ھێزێکی سەربازیی جەنگاوەری سەربە ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە عێراق دا بوون نییە، وتیشی: ھێزە بیانییەکانی سەقامگرتووی عێراق ئەو موستەشارانەن کە ئەرکیان ڕاوێژە لە بواری سەربازی دا.

وتیشی: ھێزە بیانییەکان لە ئێستادا ژمارەیەکی کەمیان لە بنکەکانی عەینولئەسەدو حەریر دا ماونەتەوەو دیاری کردنی ژمارەی ڕێکیان لە ئەستۆی سەرکردایەتیی سەربازیی عێراقە بە ھاواھەنگیی ھاوپەیمانیی ئەمریکی.

کاربەدەستانی ئەمریکی بە مەبەستی بەرەخولە دانەوەی پەسەند کراوە ڕاشکاوانەکەی پەرلەمانی عێراق لە بارەی پێویستیی کشانەوەی لەشکریانی بیانی لە خاکی ئەم وڵاتە باسی گۆڕینی ناوەڕۆکی ئەرکی ھێزەکانیان لە خاکی عێراقیان ھێناوەتە ئاراوە.

سەرپەیڤ