دەوڵەتی یاسا: لە بارەی شوناسی دەوڵەتی عێراقەوە پێکەوە ڕێک کەوتووین
ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق، باسی دەست ڕاگەییشتن بە ڕێککەوتن لە بارەی شوناسی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتەی کردو ڕایگەیاند: دەوڵەتی تازە «تەوافوقی» دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی مەعلومە، «موحەممەد ڕەسوڵ» ئەندامی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی وتی: دیداری سەرکردەکانی چوارچێوەیس ھەماھەنگیی شێعەکان لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر «ئەرێنی» بووەو ئامادە بووانی دیدارەکە لە سەر بنیاتنانەوەی وڵات و ئەوبەرایەتی دان بە بەرژەوندیی گشتی چڕ بوونەتەوە.
«موحەممەد ڕەسوڵ» وتیشی: دیداری جۆربەجۆر لە خولەکانی داھاتوودا لە نێوان کۆتلە سیاسییەکان لە ئارادا دەبێت ھەتا بە ڕێککەوتنی پێویست بگەن.
ئەم ئەندامەی دەوڵەتی یاسا وتیشی: لە ماوەی نۆ ڕۆژی داھاتوو پێش لە بەڕێوە چوونی یەکەم کۆ بوونەوەی پەرلەمان ھیەموو بەستێنێک خۆش دەکرێت و دەوڵەتی تازەی عێراق تەوفوقی و بە بەشداریی زۆربەی کۆتلە سیاسییەکان پێک دێت.