لە کۆبوونەوەیەکی گەورەدا ، یادی شەھیدان سەردار سولەیمانی و موھەندس لە بەغدا کرایەوە
ڕێوڕەسمی "وڵام دانەوەی میلیۆنی" ئیدانە کردنی تاوانی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن ئەمڕۆ لە بەغدا بەڕێوە چوو و سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: ڕێز دەگرین لە شاری کرمان و حاجی قاسم سولەیمانی.
بە پێی راپۆرتی بەغداد ئەلیەوم، ڕێوڕەسمی "وڵام دانەوەی میلیۆنی" شەرمەزارکردنی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن ئەمڕۆ بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس لە عێراق بەڕێوە چوو.
رۆژی پێشوو حەشدی شەعبی عێراق بە دەرکردنی بانگهێشت نامەی گشتیی لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی خەڵک لە گۆڕەپانی تەحریر بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهید سولەیمانی هەواڵی دا و داوای بەشداری بەربڵاوی خەڵک لەم خۆپیشاندانەی کرد.
میدیا عێراقییەکان باسی بەشداری تورکمانەکان و دانیشتوانی تەلعەفەر و نەینەوا لەم ڕێوڕەسمەدا دەکەن .
هەروەها لە راپۆرتەکاندا وتراوە خەڵک دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ ئەمریکا"یان بەرز کردەوە .
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراقی لەم رێوڕەسمەدا وتی: ئێمە لە ئامانجی خۆمان بۆ چوونەدەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان پاشگەز نابینەوە. ئێمە درێژەدەری ڕێگای فەرماندەکانی سەرکەوتنین.
شێخ قەیس خەزعەلیش وتی: داگیرکەرە ئەمریکییەکان دەبێ بزانن ئەم خەڵکە داگیرکەریی قبووڵ ناکەن. ئەمریکای داگیرکەر دەبێ لە پەیامی بەرخۆدانی ئیسلامیی باش تێبگات.