پێداگریی سەدان ھەزار عێراقی لەسەر چوونەدەری بێ شەرتومەرجی لەشکەریانی ئەمریکی
سەدان ھەزار عێراقی لە ساڵھاتی شەھیدبوونی فەرماندەکانی خۆڕاگریی ، جەختیان کردەوە لەسەر چوونەدەری بێ شەرت و مەرجی لەشکەریانی ئەمریکی ھاوکات لە گەڵ دوادەرفەتی پەرلەمان .
ناوچەی جادریەی ناوەندی شاری بەغدا لە بەیانیی رۆژی شەممەوە ، شایەتی کۆبوونەوەی خەڵک لە سەرانسەری عێراقەوە بوو بۆ بەڕێوەبردنی شکۆمەندانەی رێوڕەسمی دوھەمین ساڵھاتی شەھیدبوونی سەردار حاجی قاسمی سولەیمانی فەرماندەی ھێزی قودسی سپای پاسداران و شەھید ئەبوومەھدی موھەندس جێگری پێشووی رێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق .
لەم کۆبوونەوە گەورەیەدا وێڕای پێداگری لسەەر چوونەدەری لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق ، دروشمی تۆڵەسەندنەوە لە بکوژانی حاجی قاسم لە نێو ئامادەبووان دەنگی دایەوە .
بەرنامە و ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی فەرماندەرانی سەرکەوتن ( بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعش ) لە زیاتر لە یەک حەوتە لەمەبەرەوە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق دەسپێبووە و ھەروا بەردەوامە .