کانونی دوھەم 03, 2022 10:40 Asia/Tehran
  • یادکردنەوەی شەهید سەردار سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندس لە شوێنی شەهیدکرانیان لە بەغدا

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق لە شوێنی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا کۆبوونەوە.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی مێهر ،  ژمارێکی زۆر لە خەڵکی عێراق شەوی شەممە لە شوێنی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە نزیکی فڕۆکەخانی بەغدا کۆبوونەوە و لەوێ مۆمیان داگیرساند.

لەو کۆبوونەوەدا کەشێکی تایبەت زاڵ بوو. لە شەقامی فڕۆکەخانەی بەغداش کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو لەلایەن عێراقییەکانەوە کرا.

لەو کۆبوونەوەدا کە لە نزیکی بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە بەغدا بەڕیوە چوو، سروودی نەتەوەیی ئێران و عێراق بڵاو کرایەوە. بڵاو کردنەوەی ئەو سروودانە نیشانەی ئەوە بوو کە شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان، یەکگرتوویی تۆکمە دەکاتەوە و ئەوەی کە لەوێ بڵاو بووەتەوە پەیامێکی تایبەتی هەبوو.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداش بە هۆی کۆبوونەوەی بەربڵاوی خەڵک بە شێوەی کاتی داخرا.

لە کۆبوونەوەی خەڵکی بەغدا منارە جەمال موهەندیس کچی ئەبوو مەهدی موهەندیس قسەی کرد و لە سەر تۆڵە کردنەوە لە ئەمریکییەکان جەختی کرد. کچی موهەندیس لەو کۆبوونەوەدا جەختی کرد کە تۆڵەی تۆ، براکەت و هاورێکانت دەکەینەوە.

زەینەب سولەیمانی کچی شەهید سولەیمانیش لە کۆبوونەوەی فڕۆکەخانەی بەغداش ئامادە بوو وبۆ خەڵک قسەی کرد .

ناوبراو جەختی کرد: باوکم لە ناخی دڵەوە خەڵکی عێراقی خۆشدەویست وبیری لە عێراقێکی بەهێز دەکردەوە. شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس ژیانی خۆی لە ڕێگای خزمەت بە عێراق دانا.. فرمێسکەکانی خەڵکی عێراق بە ئازاد کردنی ئەو وڵاتە لە دەستی ئەمریکییەکان دەبێتە شادی... کاتێکی زۆری نەماوە تا تۆڵەی فەرماندەکانی شەهید بکەینەوە.

عێراقییەکان لە کاتی لێدوانی زەینەب سولەیمانی سەبارەت بە یەکگرتوویی گەلی ئێران و عێراق؛ دروشمی "لە بەغداوە تا کرمان ئەو ئاڵا هەڵکراوە" یان دەوتەوە.

فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبیش هەر بەو بۆنەوە جەختی کرد حاجی قاسم و ئەبوو مەهدی موهەندیس، بە خوێنی خۆیان، بایەخگەلێکیان سەلماند.

سەرۆکی حەشدی شەعبی هەروەها وتیشی کە ئەو جەنایەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی بە ورەی خەڵکەوە لە عێراق نەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ