ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق: ڕووداوی دوو ساڵی ڕابردووی فڕۆکەخانەی بەغدا دەستدرێژییەکی تاوانکارانە بوو
کانونی دوھەم 03, 2022 14:41 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئاماژە بە جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا، وتی: ئەو ڕووداوە لە ڕاستیدا دەستدرێژییەکی جەنایەتکارانە بوو.
بە پێی هەواڵی بەغداد ئەلیەوم، قاسم ئەلئەعرجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەری لە دووهەمین سالرۆژی جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا، نووسی: ئەوەی کە لە دوو ساڵی ڕابردوو لە نزیکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا روویدا دەستدرێژییەکی جەنایەتکارانە بوو. ئەو هەوڵە لە ڕاستیدا پێشێلکرانی سەروەریی عێراق بوو.
لە درێژەی پۆستەکەیدا هێناویە: دۆخی وڵاتی ئێمە و بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێمە وا دەخوازێت کە ژیرانە لەگەڵ هەموو رووداوەکان بەرەوڕوو ببینەوە.