کانونی دوھەم 05, 2022 09:17 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ دانەوەی ھێرشی داعش لە باکووری عێراق

سەرچاوە میدیاییەکان باسی بەرپەزچ دانەوەی ھێرشی بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان کردووە لە پارێزگای «سەلاحەددین» لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئەلعەھد» کاربەدەستێکی ئاسایشتیی عێراق ڕابگەیاندووە: ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە ڕێگر بوون لە بەردەم گەییشتنی چەکدارانی تیرۆریستی داعش بە گوندی «مەتیبیچە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای سەلاحەددین.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم ناوچەیەی پارێزگای سەلاحەددین بەردەوام  پێدزەی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی داعش بە خۆیەوە دەبینێ و ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق لەگەڵیاندا تێک ھەڵدەچن.

عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ی زاینییەوە دوای سێ ساڵ پێکدادان سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام شانە نوستووەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە ھێشتا لە ھێندێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی دیالە، کەرکوک، نەینەوا، سەلاحەددین، ئەنباز و بەغداد خەریکی جم و جوڵن.

سەرپەیڤ