کانونی دوھەم 05, 2022 12:21 Asia/Tehran
  • ستایشی ھادی عامری لە خەڵک و خۆڕاگریی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی ئەم وڵاتە لە نەریتی دووھەمین ساڵگەڕی شەھیدبوونی فەرماندەرانی خۆڕاگری و سەرکەوتن ستایشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی عێراقیی «ئەلعەھد»، ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح وێڕای ستایش کردنی خەڵک و حەشدی شەعبی و ھێزەکانی خۆڕاگری و تەواوی ئەوانەی کە بە بەشداریی بەربڵاویان ڕێزیان لە دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی فەرماندەرا سەرکەوتن، شەھید حاج قاسم سولەیمانی و شەھید ئەبومەھدی موھەندیس گرت، وتی: ئەم گردبوونەوە بەربڵاوانە پەیامێکی سیاسی بۆ دوژمن دێنە ئەژمار.

عامری ھەروەھا لە ھەوڵی بەرپاکەرانی ئەم نەریتە لە تەواوی پارێزگاکان و لە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق بۆ پێکھێنانی ھەل و مەرجی گونجاو ڕێزی گرت.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو،ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

سەرپەیڤ