کانونی دوھەم 05, 2022 16:40 Asia/Tehran
  • مالیکی: عێراق لە سای خزمەتی سەردارانی خۆڕاگری بە سەر داعش دا سەرکەوت

سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق وتی: عێراق لە سای خزمەتی سەردارانی شەھید: «سولەیمانی»و «موھەندیس»بە سەر داعش دا سەرکەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، «نوری مالیکی» سەرکردەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەریتی دووھەمین ساڵگەڕی ڕێزنان لە یادی شەھید سولەیمانی و شەھید ئەبو مەھدی موھەندیس لە بەغدا وتی: عێراق لە تەنیشتی فەرماندەرانی خۆڕاگری و لە ڕەوتی پێکدادان لەگەڵ تیرۆریزم ڕۆژانێکی دژواری دایەسەرو ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەو کاتەدا زۆرێک لە وڵاتان بڕیاریان دابوو کە عێراق لەنێو بەرن.

مالبکی وتیشی: فەتوای مەرجەعییەتی باڵای شێعەکانی عێراق و لەببەیک وتنی خەڵک و فەرماندەرانی خۆڕاگری بەو فەتوایە بووە ھۆی خولقانی داستانێکی مێژوویی .

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، «فاڵح فەییاز» سەرۆێکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقیش بە دەربڕینی ئەمەی کە عێراق پەیمان لەگەڵ فەرماندەرانی خۆڕگری دەبەستێت کە لە سەر بەرەڤانی کردنی لە عێراق بەردعەوام بێت، وتیشی: ئەوەی وا لە نێو فەرماندەرانی شەھیدی ئێمە شەپۆل دەدات باەھاگەلێکی وەک بەرەڤانی کردن لە نیشتیمان و پیرۆزایەتییەکان و سەرکەوتن بە سەر داعش دایە.

سەرپەیڤ