ھادی عامری: سوپای عێراق بە شانازی و دەستەڵاتەوە دژی تیرۆریزم وەستا
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح وتی: سوپای عێراق بە شانازی و دەستەڵاتەوە دژی تیرۆریزم وەستاو بە گژی دا چووەوە.
«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ساڵگەڕی دامەزرانی سوپای عێراق لە ڕۆڵە بوێرەکانی گەلی عێراق لە نێو ھێزە چەکدارەکان کە بە شانازی و دەستەڵاتەوە دژی تیرۆریزم وەستاو بە گژی دا چووەوە، لە قوڵایی دڵەوە پیرۆز دەکەم و داکۆکی و پشتیوانیی خۆمیان بۆ دووپات دەکەمەوە لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی دەستەڵاتی یاساو پاراستنی جێ و شوێن و ئابڕووی وڵات.
سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق وتیشی: لە ئاوا ڕۆزێکدا لە خۆبردوویی ھەرماوی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە مەڕ بەرەڤانی کردن لە وڵات و ڕسکاندنی داستانگەلی بوێرانە بە ھاوکاریی ھێزەکانی دیکەی وەک پۆلیس، حەشدی شەعبی، ھێزەکانی دژە تیرۆرو پێشمەرگە وەبیر دێنینەوەو دیارە عێراقییەکانیش شانازی بەم باوەڕە پتەوە نیشتیمانییە شانازی دەکەن و بە سەربەرزییەوە بیری لێ دەکەنەوە.