کانونی دوھەم 07, 2022 10:29 Asia/Tehran
  • سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی داکۆکی لە «موحەممەد حەلبوسی» دەکات

سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی داکۆکی لە «موحەممەد حەلبوسی» دەکات بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.

«ئه‌رشه‌د ساڵحی» و و «لوقمان ڕه‌شید»ی نوێنه‌رانی پێکهاته‌ی تورکمانی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ئاماده‌بوونی «نوره‌دین قه‌بلان» ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم کۆبوونه‌وه‌. لە کۆبوونەوەکەدا «ئه‌رشه‌د ساڵحی» بە ناوی سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانییەوە پشتیوانیی خۆی له‌ «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» دووپات کردەوە لە ئاراستەی وەرگرتنەوە پۆستی سه‌رۆکایەتیی په‌رله‌مانی عێراق .

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئەم ھەواڵە، هه‌ردووک لا لەو کۆبوونەوەیەدا چه‌ندین دۆسیه‌ و بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ پێکهاته‌ی تورکمانی و مافی تورکمانیان له‌کابینه‌ی وەزیرانی داهاتودا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریانه‌ی ڕوبه‌ڕوی تورکمانه‌کان ده‌بنه‌وه‌ تاوتوێ کرد به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی تورکمانه‌کان تێیدا نیشته‌جێن. 

«ئه‌رشه‌د ساڵحی» و شاندەکەی یاوه‌ری وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی دووبارە بۆ «موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی» جەختیان لەوە کردەوە کە، پشتیوانی ده‌کەین لە وەرگیرانەوەی ھەمدیسانی پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران لە لایەن حەلبوسییەوە. ئینجا له‌به‌رامبه‌ریشدا، «موحه‌ممه‌د» حه‌لبوسی به‌ڵێنیدا دەستەبەری مافه‌کانی پێکهاته‌ی تورکمانی بکات له‌ کابینه‌ی وه‌زیرانی داهاتودا  و رایگه‌یاند، مافه‌کانی تورکمان وه‌ک پێکهاته‌ی سێیه‌می عێراق له‌به‌رچاو ده‌گرن.

سەرپەیڤ