کانونی دوھەم 08, 2022 18:47 Asia/Tehran
  • بەغدا..وەفدی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە

شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەبەغدا بەردەوامن لەکۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان.

 

وەفدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەبەغدا بەردەوامن لەکۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان و بڕیاریشە سبەینێ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

لەبارەی سەردانی وەفدە هاوبەشەکە، هەرێم کەمال ئاغا ئەندامی وەفدی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سەردانەکەو کۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان، بە PUKmediaی راگەیاند: سەردانی وەک وەفدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بۆ بەغداو کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لەکاتێکی هەستیارو گرنگدایە، چونکە رۆژی 9ی 1ی 2022 یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، تائێستاش لەنێو ماڵی شیعە هیچ رێککەوتنێک نیەو ئەوەی جێی دڵخۆشیە کورد بەیەک تیم چووەتە بەغداو لەگەڵ لایەنە کۆدەبێتەوە.

سەرپەیڤ