کانونی دوھەم 09, 2022 22:12 Asia/Tehran
  • حەڵبووسی بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و کاندیدی سوننەکان بەبەدەستهێنانی 200 دەنگ وەک سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان هەڵبژێردرا و رکابەرەکەشی کە مەحمود مەشهەدانی بوو 14 دەنگی بەدەستهێنا، هەروەها 14 دەنگیش پوچەڵ بون و دەنگیان بەهیچکام لەو دو کاندیدە نەداوە.

 

  کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق لەئێوارەی ئەمڕۆوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەردەوامی هەیە، لەقۆناغی یەکەمیشدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە و هەریەک لە محەمەد حەلبوسی و مەحمود مەشهەدانی خۆیان کاندیدکرد، لەکۆبونەوەکەدا 228 پەرلەمانتار ئامادەبوون و دەنگیان داوە.

دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانیش، محەمەد حەلبوسی بەبەدەستهێنانی 200 دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و مەحمود مەشهەدانیش 14 دەنگی بەدەستهێنا.

دوای ئەوەی بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی بەتەمەنی پەرلەمانەوە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق راگیرا، خالید دەراجی وەک دوەم بەتەمەنترین ئەندام، سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی پەرلەمانی گرتەئەستۆ .

سەرپەیڤ