کومیتەی هاوئاهەنگیی شیعە : هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانمان قبووڵ نییە
کومیتەی هاوئاهەنگی شیعەکان لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەیاننامەیەکی دەرکرد و بە هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ناڕازایەتی دەربڕی.
بە پێی هەواڵێکی ئەلمەیادین،کومیتەی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان بەیاننامەیەکی دەرکرد و بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە ناڕەزایەتی نیشاندا.کومیتەی هاوئاهەنگی لە بەیاننامەی خۆی دا ڕایگەیاند: ئێمە ئەنجامی کۆبوونەوەی هەڵبژاردنەوەی سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی ڕەت دەکەینەوە چونکە لە نەبوونی سەرۆکی تەمەنیی پەرلەمان بەڕێوە چوو.
ئەو کومیتەیە جەختی کردەوە کە ئەوەی کە لە پەرلەمان ڕوویدا، حیزبگەرایی بوو و ئەوەش لە مەترسییەکی گەورە هەواڵ دەدات و بووە هۆی نیگەرانی ئێمە.
کومیتەی هاوئاهەنگی جەختی کرد: ئێمە فراکسیۆنی گەورەتر بە زیاترین ژمارەمان بە پێی هەوڵی یاسایی تۆمار کرد و لە بەرامبەر تاک گەرایی نابەرپرسیارانە دەوەستینەوە.