دادگاى فیدراڵی عێراق ڕەتیدەکاتەوە ڕای لەبارەی دانیشتنه‌که‌ى په‌رله‌مان دابێت
کانونی دوھەم 10, 2022 23:05 Asia/Tehran
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕه‌تیده‌کاته‌وه سەرۆک یان ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەیەکی فەرمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشکراکردبێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا دادگاى فیدراڵیی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، “ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕەتدەکەینەوە لەبارەی ئاشکراکردنی ھەڵوێستی دادگای باڵاى فیدراڵی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران”.
دادگاکه جه‌ختیکردووه‌ته‌وه، تا ئێستا سەرۆکی دادگا و ھیچ ئەندامێکی دادگاى فیدراڵی بە فەرمی ھەڵوێستی دادگاکەی له‌باره‌ى دانیشتنه‌که‌ى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئاشکرانەکردووە.
دادگای فیدراڵیی عێراق، داواشیکردووه بە ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ھەواڵانە بکرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وکه‌سانه ڕووبەڕووی یاسا دەکه‌نه‌وە.