کانونی دوھەم 11, 2022 14:58 Asia/Tehran
  • ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق: کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق یەکەم ئەوبەرایەتیی پەرلەمان دەبێت

ئەندامێکی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق کشاندنەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراقی بە یەکەم ئەوبەرایەتیی پەرلەمانی ئەم وڵاتە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی مەعلومە، «عەلی فەتلاوی» ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق ڕۆژی دووشەممە وتی: چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق سوورە لەسەر پاشەکشە پێ کردنی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق.

فەتلاوی وتیشی : لە ڕوانگەی ئێمە و کۆتلەو ڕەوتە سیاسییەکان، درەنگ جوڵانەوەی دەوڵەت لە ڕاپەڕاندنی پەسەند کراوەکەی پەرلەمان لە بارەی دەرپەڕاندنی لەشکریانی ئەمریکی لە خاکی عێراق قەت جێگای قەبووڵ نییە.

ڕۆژی ڕابردوو «میشێل کالاگاسی» کارناسی کاروباری ئاسایشتیی سووریا لە لێدوانێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، ئامانجەکانی مانەوەی سەربازییانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سووریا تەواو ڕوونەو ئەویش بەتاڵان بردنی نەوتی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریاو ھەروەھا پشتگری لە ھێزەکانی سووریای دیموکراتە.

سەرپەیڤ