کانونی دوھەم 12, 2022 11:59 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی پاشای ئۆردۆن بۆ حەلبوسی

پاشای ئۆردۆن پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ «موحەممەد حەلبوسی» بە بۆنەی ھەڵبژێردرانی دووبارەی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕەوانە کرد.

«عەبدوڵڵای دووھەم» پاشای ئۆردۆن وێڕای ئاواتی سەرکەوتن خواستن بۆ «موحەممەد حەلبوسی» لە پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وتی: وڵاتەکەی لە ئاراستەی پاراستنی سەقام و بەرژەوەندی و وەدی ھاتنی داخوازییەکانی جەماوەری عێراق بەردەوام داکۆکی لەو وڵاتە دەکات.

«موحەممەد حەلبوسی» ڕۆژی یەکشەممە لە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەماندا بە مسۆگەر کردنی ٢٠٠ دەنگ لە بەرامبەر ١٤ دەنگی «مەحمود مەشھەدانی»ی خەنیمەکەی وەک سەرۆکی خولی تازەی پەرلەمانی عێراق دیاری کرا.

سەرپەیڤ