کانونی دوھەم 13, 2022 15:08 Asia/Tehran
  • ھەڕەشەی کۆتلە عێراقییەکان لەمەڕ ڕووبەڕوو بوونەوەی بێ کۆتایی دژی لەشکریانی ئەمریکی

کۆتلە عێراقییەکان وێڕای دەربڕینی بێ متمانەیی خۆیان بەرامبەر بە بەڵێنی کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق، ھەڕەشەی ڕووبەڕوو بوونەوەی بێ کۆتایی دژی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە.

«سەعد ئەلسەعدی» لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق وتی: کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق درۆیە و دەوڵەتی ئەمریکا پابەندی گەڵاڵەی کشانەوی لەشکرییەکانی لە عێراق و ڕێزنان لە سەروەریی ئەم وڵاتە نییە.

«ئەلسەعدی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەمریکا بەس ھێزە چجەنگاوەرەکانی خۆی بە ھێزی ناجەنگاوەر گۆڕیوەتەوە، بەڵام لە ڕاستی دا ئەم ھێزانە ھەر لە عێراق دا ماونەتەوەو ئێمە کشانەوەی ئەم ھێزانەو ڕۆشتنیان بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت و قەتەرو یان وڵاتانی دیکەی ناوچەکەمان بەدی نەکردووە.

ئەم ئەندامەی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەھلی حەق»ی عێراق پێشی داگرتووە کە، ژووری ھاواھەنگیی کۆتلەکانی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە بەنیازە ڕووبەڕوو بوونەوەی بێ کۆتایی دژی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق و تەواوی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بگرێتە بەرو توندبوونەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە قۆناغی دواتریش بەردەوام دەبێ.

سەرپەیڤ