کانونی دوھەم 15, 2022 10:17 Asia/Tehran
  • بە سێ خۆفڕ ھێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگەی سەلاحەدین

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتەسەر بنکەی ئاسمانیی بەلەد لەپارێزگای سەلاحەدین.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ئەمنی، هێرشەکە لەکاتژمێر 6:10 خولەکی بەرەبەیاندا لەڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە، بەبێئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێبکەوێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە لەئەنجامی هێرشەکەدا ئاگر لە ناو بنکەی بەلەد کەوتووەتەوە و زیانە ماددییەکان تائێستا نەزانراون.

سەرپەیڤ