کانونی دوھەم 17, 2022 15:33 Asia/Tehran
  • سەفەری سەردار قائانی بۆ نەجەفی ئەشرەف

سەرچاوە ئێراقیەکان شەوی دووشەمە باسی سەفەری سەردار سەرتیپd پاسدار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان کرد بۆ شاری نەجەفی ئەشرەف.

کاناڵی هەواڵیی  سابرین  ڕایگەیاند  سەردار قائانی دوای زیارەتی بارەگای حەزرەتی ئەمیرئەلمومنین عەلی -ع-  لە نەجەفی ئەشرەف لە  سەرگڵکۆی شەهید سەدر و گڵکۆی شەهید  ئەبوو مەهدی موهەندس ئامادە بوو .

سەردار قائانی لە سەر گڵکۆی شەهید ئەبوو مەهدی موهەندس جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبی  بە خوێندنی فاتیحا یاد و بیرەوەری شەهیدانی  گەورەی خۆڕاگری بۆ وێنە ئەو شەهیدە پلە بەرزە و هەروەها سەردار سپەهبود شەهید حاج قاسم سولەیمانی فەرماندەری پێشووی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی  بەرز ڕاگرت .

سەردار سپەهبود حاج قاسم سولەیمانی وئەبوومەهدی موهەندس و ژومارێک لە هاوڕێکانیان سەرلە بەیانیی ڕۆژی هەینی سێی  ژانویەی 2020لە پەلاماری  ئاسمانیی هێزە دەسدرێژکار و تڕۆریستە ئەمریکاییەکان لە نزیکی فڕگەی بەغدای پێتەختی ئێراق شەهید کران .

سەردار سولەیمانی  لەسەر  بانگهێشتی دەوڵەتی ئێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کرد بوو .

سەرپەیڤ