کانونی دوھەم 18, 2022 08:58 Asia/Tehran
  • دیداری موقتەدا سەدرو  سەردار قائانی

سەرچاوەیەکی سیاسی دوای دیداری سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسداراتی شۆرشی ئیسلامی لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر بڕیار درا ئەم ڕەوتەو لێژنەی ھەماھەنگیی شێعەکان بۆ پێکھێنانی دەوڵەت فراکسیۆنێک پێک بێنن.

«سەردار قائانی» سەرکردەی لقی قودسی سپای پاسداراتی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدر ھاوتەریبیی ھەڵوێستی فراکسیۆنە سیاسییەکانی شێعەی عێراقی لێکدایەوە ھەتا فراکسیۆنی سەدر لەگەڵ لێژنەی ھەماھەنگیی شێعەکان ناسراو بە چوارچێوەی ھەماھەنگی لە نێو پەرلەماندا فراکسیۆنێک پێک بێنن.

ئەم سەرچاوەیە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە مەبەست لە پێکھاتنی ئەم فراکسیۆنە پێکھاتنی دەوڵەتی عێراقە، جەختی لەوەش کردەوە کە سەدر لەم دیدارەدا وتوویەتی ئەگەر بێتو نووری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەشداریی دەوڵەتی تازە نەکات ڕەوتی سەدرو چوارچێوەی ھەماھەنگی فراکسیۆنێک پێک دێنن.

ئەندامانی لێژنەی ھەماھەنگی مانگی ڕابردوو چاویان بە موقتەدا سەدر کەوت و ڕایانگەیاند: لەو دیدارەدا بڕیار دراوە لە بارەی بابەتگەلی چارەسەر نەکراوو دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەم قۆناغەی ئێستا لە ئاراستەی ھێزمەند کردنی یەکگرتوویی و برایەتیی نێوان ڕۆڵەکانی نیشتیمان و ھەروەھا بەرژەوەندیی نەتەوەی عێراق کە دەبێ ئەوبەرایەتیی تەواوی لایەنەکان بێت، بیروڕا بگۆڕدرێتەوە.

سەرپەیڤ