کانونی دوھەم 18, 2022 17:54 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی نێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ داھاتووی عێراق

پەرلەمانتارێکی سەر بە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاندووە: «موقتەدا سەدر» و چوارچێوەی هەماهەنگی پێکەوە ڕێککەوتوون.

«جەواد پۆلانی» پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە ڕۆژنامەی فەرمیی حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە: ناکۆکی لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدردا هەیە بەڵام دۆزە ستراتیژییەکان ئاماژە بۆ کۆکردنەوە و چارەسەرکردنی دۆخەکە و یەکدەنگی دەکەن، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان سەدر و چێوەی هەماهەنگیدا هاتووەتە ئاراوە و ئەوەش دروشمی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان.

لای خۆیەوە لەیلا تەمیمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە ڕۆژنامەی سەباحی عەرەبیی ڕاگەیاندووە: ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان لە قۆناغی گفتوگۆدایە و چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتووەتە لێکتێگەیشتنی باش لەگەڵ کورد و سوننەکان، لەگەڵ ڕەوتی سەدریشدا لە وتووێژدایە.

ڕۆژنامەی سەباح ئاشکرای کردووە، هەردوو لایەنی شیعی بە ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگییەوە گەیشتوونەتە نیمچە ڕێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەردوو لایەنە شیعییەکە لەسەر سێ ناو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ڕێککەوتوون، دیارترینیان «موحەممەد تۆفیق عەلاوی»ـە کە پێش «مستەفاکازمی» کاندید کرابوو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی کاتیی عێراق.

سەرپەیڤ