کانونی دوھەم 25, 2022 16:11 Asia/Tehran
  • بەڵێنمەندیی عێراق لەمەڕ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکانی لەمەڕ پێشگرتن بە ھاتنی نەخۆشانی کۆرۆنایی بۆ ئێران

وەزیری تەندروستیی عێراق باسی پەرەپێ درانی چاودێری بە سەر شێوازی دەرکردنی بەڵگەی پشکنینی پی سی ئاڕی لە فڕگەی بەغداو نەجەف کردووە بە پێی داخوازیی کۆ ماری ئیسلامیی ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «ھانی عوقابی» وەزیری تەندروستی و ژینگەی کۆماری عێراق لە دیداری «پیرحسەین کولیوەند» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران لە بەغدا وتی: بە پێی داخوازیی ئێران چاودێری بە سەر شێوازی دەرکردنی بەڵگەی پشکنینی پی سی ئاڕی لە فڕگەی بەغداو نەجەف پەرەی سەندووەو بەڵگەی پی سی ئاڕی  ساختەش بە ڕادەیەکی زۆر کەمی کردووە.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق وتیشی: چاودێرییەکان بە ھاوکاریی ڕێکخراوەی ئاسایشتی نێوخۆیی و وەزارەتی نێوخۆی عێراق بە سەر ھاتوچۆی گەشتکاران لە دەروازە فەرمییەکانەوە بەردەوامەو بە خەرجی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ھەموو گەشتکاران پشکنینی پی سی ئاڕ دەکرێت.

سەرپەیڤ