کانونی دوھەم 26, 2022 09:06 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق ھێرشی سەر حەسانگەکەی «حەلبوسی»ی ئیدانە کرد

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیامێکدا ھێرشی سەر حەسانگەکەی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بە ھەنگاوێکی تیرۆریستی ناوبردو ئیدانەی کرد.

سەرۆک کۆماری عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی «موحەممەد حەلبوسی»، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: هێرشەکە کارێکی تیرۆریستییەو دەبێت دەست بخەینە ناو دەستی یەک بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕێگرتن لەستەمکاری و درێژەدان بەڕێرەوی پێکهێنانی حکومەتی عێراق. 

«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە توییتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوی کردەوە،  هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ئەنبار کە بەهۆیەوە برینداری لێکەوتەوە کارێکی تیرۆریستییە و بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و دەستوریەکانی وڵاتە. 

ئاماژەی بەوەشکرد:دەبێت دەست بخەینە ناو دەستی یەک بۆ پاراستنی ئاشتی و ڕێگرتن لەستەمکاری و درێژەدان بەڕێڕەوی پێکهێنانی حکومەتی عێراق، کە بەرژەوەندییە باشەکانی وڵات بپارێزێت و وەڵامی خواستەکانی گەلەکەمان بداتەوە.

شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە بە سێ موشەک هێرش کرایەسەر شوێنی مانەوەی «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەناوچەی «ئەلکەرامە»ی شاری «فەللوجە» لە پارێزگای ئەنبار، کە لە ئەنجامی ئەم ھێرشە دوو کەس بریندار بوون.

سەرپەیڤ