بەڕێوەبەری ئاسایشتی فڕگەی بەغدا بێ سەروشوێنە
کانونی دوھەم 26, 2022 09:29 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری ئاسایشتی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا ئەوە بۆ دوو ڕۆژ دەڕوات کە بێ سەرو شوێن کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سەحەری کوردی بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «حسەین عەلی حسەین» بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە بێ سەروشوێن کراوەو ھەتا ئێستاش چارەنوسی نادیارە.
سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لەم دواییەدا «حسەین عەلی حسەین» بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی بەغدا رفێنراوەو تائێستاش بەرپرسانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق لەبارەی چارەنوسییەوە هیچ زانیارییەکیان نیە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا کەس و کاری ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممەوە ڕاپۆرتی بێ شەروشوێن کرانی «حسەین عەلی حسەین»یان ئازاستەی پۆلیس کردووە.