کانونی دوھەم 28, 2022 13:11 Asia/Tehran
  • پێشوازیی عەسائیبی ئەھلی حەق لە سەردانی «موقتەدا سەدر» بۆ بەغدا

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق لە گەشتەکەی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر بۆ بەغدا پێشوازیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «قەیس خەزعەلی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە ھیەژماری توییتەکەی دا ھیواداریی دەربڕی کە گەشتەکەی ڕەوتی سەدر بۆ بەغدا دەستپێ کی چارەسەریی ناکۆکی و یەکگرتنی تاقمە سیاسییەکان بێت.

ھێندێک لە سەرچاوە عێراقییەکان باسی دیداری «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدر لەگەڵ «ھیادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحیان کردووە.

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق وتیشی: یەکخستنەوەی کۆتلە سیاسییەکان دەبێ بەجۆرێک بێت کە ببێتە ھۆی شکست ھێنانی پیلانی دوژمنانی عێراق.

سەرپەیڤ