کانونی دوھەم 28, 2022 15:50 Asia/Tehran
  • جەختی «ھادی عامری» لە سەر چارەسەریی کێشەی نێوان کوردەکان و دەرباز بوون لە چەقبەستوویی سیاسیی عێراق

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق لە دیدار لەگەڵ شاندێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە سەر چارەسەریی کێشەی نێوان کوردەکان و دەرباز بوون لە چەقبەستوویی سیاسیی ئێستای وڵات پێی داگرت.

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ شاندێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتیی «بافڵ تاڵەبانی» دیدارو وتووێژی کرد.

عامری لە بارەی ئەم دیدارەوە وتی: ڕێگاچارەکانی چەقبەستوویی سیاسی پێکھاتوو لە وڵات و پێویستیی بەردەوام کرانی وتووێژ بۆ گەییشتن بە دەرەنجامێکی ڕاستەقینەو جێی قەبوڵ بە پێ ی چوارچێوە یاساییەکان و دابی سیاسی لەو بابەتانەن کە لە وتووێژ لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا باسی کرا.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ھەروەھا وتیشی: گەییشتن بە ڕێگاچارەی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی ھاوکێشە سیاسییەکان لە ناوچەکەدا گرینگە، چونکو بەریدەوامی و ئاڵۆزیی ناکۆکییەکان لە سەر ڕەوشتی تێکڕای عێراق شوێن دادەنێت.

شاندەکەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش لە دیدارەکەدا لە سەر پێویستیی یەکگرتنی سیاسی و بەردەوام کردنی وتووێژەکان لە ئاراستەی گەییشتن بە دەرەنجامێکی گونجاو لە سەر ربنەمای خواستی گەلی عێراق پێی داگرت.  

سەرپەیڤ