کانونی دوھەم 28, 2022 19:49 Asia/Tehran
  • ھێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی موشەکیی سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە بەغدای پێتەختی عێراق.

کاناڵی تەلەگرامیی «سابرین نیوز» بەیانیی ڕۆژی ھەینی وای بڵاو کردەوە کە، مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکی لە بنکەی «ڤیکتۆری» ھەڵکەوتوو لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا لانیکەم بە شەش موشەک ھێرشی کراوەتە سەر.

کەناڵی «ئەلجەزیرە»ش وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاسایشتییەکان ڕایگەیاندووە: شەش ڕۆکێت گیراوەتە فڕگەی بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕیانۆڤیستی ڕۆکێتێک لە فڕۆکەیەکی سڤیل کەوتووەو ھێشتا ھیچ گروپێک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا هێڵی ئاسمانی عێراقیش رایگه‌یاندووە، به‌هۆی هێرشە موشه‌کییه‌کەی بەیانی ڕۆژی ھەینیی سەر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا زیان به‌ فڕۆکه‌یه‌کیان گه‌یشتووه‌ که‌ پێشتر له‌ کارکه‌وتبوو.

سەرپەیڤ