کانونی دوھەم 30, 2022 15:34 Asia/Tehran
  • هێرشبەرەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەستگیر کرا

ئەنجامدەری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی بەغدا دەستگیر کرا.

 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: کەسێک بەناوی ئەکرەم ئەلقەیسی دەستگیر کراوە کە ئەنجامدەری هێرشە تیرۆرستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بووە.

سەرچاوەکە ڕاشیگەیاند: ئەکرەم قەیسی لە نزیک دووز لە نێوان هەردوو پارێزگای کەرکووک و سەڵاحەددین دەستگیر کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە تۆمەتبارەکە بەهەماهەنگی لەلایەن دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستگیر کراوە.

سەرپەیڤ