کانونی دوھەم 31, 2022 15:55 Asia/Tehran
  • حەلبووسی و بارزانی چاویان کەوت بە موقتەدا سەدر

سەرۆکی پارلەمانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سەفەر بۆ شاری نەجەف، لە گەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر دیدار و وتووێژیان کرد.

بە پێی راپۆرتی  ئەلمەعلوومە، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارلەمانی عێراق و نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ گەیشتنە نەجەف.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، سەرۆکی پارلەمانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر دیدار و وتووێژیان کرد. ئەم سەفەرە لە حاڵێک دایە کە دووبەرەکی نێوان کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی درێژەی هەیە.

پێشتر یەکێتی نیشتمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند کە بەم ئاکامە گەیشتوون جارێکیتر بەرهەم ساڵح وەک بەربژێری سەرۆک کۆماری بناسێنن و پشتیوانی لێ بکەن.

هەر لەم بارەوە بافڵ تاڵەبانی داکۆکی کرد پۆستی سەرۆک کۆماری مافی یەکێتی نیشتمانییە و  ئەگەر یەکێتی نیشتمانی کەسێکی دیکەش بەربژێر بکات ، دیسانەوە پارتی دیموکرات بەدوای بەدەست هێنانی ئەم پۆستەیە.

 

سەرپەیڤ