سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستاندا دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستاندا دەکات
مستەفا کازمی» ڕایگەیاند»: لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو ھێزە ئەمنییەکان سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر تیرۆریستاندا تۆمارکرد.
بهپێی راگهیهندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئهمڕۆ سێشهممه «مستەفا کازمی» لە کۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاند: لە میانی ھەفتەی رابردوودا، ھێزە ئەمنییەکان سەرکەوتنی گەورەیان بەسەر تیرۆریستاندا، تۆمارکردو زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی پاکتاوکردنی ناحیەی «عوزێم» لە تیرۆریستان ئەنجام دا.
سهرۆك وهزیرانی عێراق راشیگهیاند، هێزەکانی ئاسمانیی عێراقیش لە چەند خاڵێکی دورەوە چەند شوێنێکی چڕی تیرۆریستانیان بە ئامانج گرت و ژمارەیەکیا لێ کوشتن.
وتیشی: لە ئێستادا ئیدی تیرۆریستان ھیچ شوێنێکیان لە عێراقدا بۆ نەماوەتەوەو جێگایان نابێتەوە
ئاماژهی بهوهش كرد، لە سەردانەکەماندا بۆ ناوچە سنورییەکانی باکوری رۆژئاوای عێراق، وەک بەشێک لە پلانێکی داڕێژراو کارمان لەسەر ڕێوشوێنی ئەمنیی توند کرد بۆ ڕێگریکردن لە هەر دزەکردنێکی شانه نوستوهكانی تیرۆریستان.
سهرۆك وهزیرانی عێراق باسی لهوهشكرد، ژمارەیەک تیرۆریست کە تێوەگلاون لە ھێرشەکەی سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە ناحیەی «عوزێم» دهستگیركراون و لە ئێستادا ئیدی جێگایان لە عێراق دا نابێتەوە.