شوبات 02, 2022 09:50 Asia/Tehran
  • حەکیم کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا سافیی گوڵپایەگانیی سەرەخۆشیی کرد

سەیید «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا عوزما «سافیی گوڵپایەگانی»ی سەرەخۆشیی کردو ژیانئاوایی بەڕێزیانی بە کارەساتێکی گەورەو پڕلەجەخار زانی بۆ موسڵمانان.

دەقی پەیامەکەی بەڕێزی بەم چەشنەیە:

(( یَا أَیَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِی إِلَی رَبِّکِ رَاضِیَةً مَرْضِیَّةً فَادْخُلِی فِی عِبَادِی وَادْخُلِی جَنَّتِی))

صدق الله العلی العظیم

کۆچی دوایی دڵتەزێنی یەکێک لە گەورەترین سیماگەلی حەوزەکانی عیلمیەو ئەستونی مەعریفەت و ڕێشاندان و فوقاھەت حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما«حاج شێخ لوتفوڵڵاسافیی گوڵپایەگانی ــ قدس سره الشریف » کارەساتێکی گەورەو دڵتەزێن بوو بۆ ئێمەو سەرجەم موسڵمانان و بە تایبەت شوێنکەوتووانی قوتابخانەی ئەھلی بەیت(ع). ئەو مەرجەعە مەزنە تەمەنی شەریفی خۆی بۆ وانە وتنەوەو پەروەردە کردنی بەرەیەک لە زانایانی بەکردارو پتەو کردنەوەی بناغەکانی قوتابخانەی ئەھلی بەیت(ع) تەرخان دا.

ئەم کارەساتە لە حەزرەتی وەلی عەسر(عج) و ئوممەتی ئیسلامی و مەرجەعە مەزنەکان و بنەماڵەو شاگردو شوێنکەوتووانی ئەو مەرجەعە گەورەیە سەرەخۆشی دەکەم و لە خوداوەندی مەزن بۆ ئەو کۆچکردووە بەختیارە بەزەییەکی بەربڵا دەخوازم. خوداوەند ئەو مەرجەعە گەورەیە لە ئەعلا علییین دا لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستبێژان و ڤەھیدان مەخشور بفەرموێت. وَحَسُن اولئک رفیقا.

 

سەرپەیڤ