شوبات 02, 2022 12:13 Asia/Tehran
  • تاریق حەرب یاساناسی عێراقی کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە «تاریق حەرب» پارێزکاری ھەڵکەوتەو پیاوی یاسای عێراق لە تەمەنی ٧٨ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەک «تاریق حەرب» یاساناسی ‏دیاری عێراقی لە بەر جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.‏

«زیاد تاریق»، کوڕی «تاریق حەرب» لە هەژماری تایبەتی ئەو یاساناسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‏فەیسبووک ڕایگەیاند: بەیانیی ئەمڕۆ باوکم لە تەمەنی ٧٨ ساڵیدا لە ماڵەکەی ‏خۆی لە ناوچەی کازمیەی بەغدا کۆچی دوایی کرد.‏

ئاماژەی بەوەش کردووە، تەرمی ناوبراو هەر لە کازمیە بە خاک دەسپێردرێت.‏

«تاریق حەرب» لە ساڵی ١٩٤٥ لە شاری بەغدا لە دایک بووە، نووسەر و یاساناسێکی دیاری ‏عێراقی بووە و بەردەوام لەبارەی پرسە دەستووری و یاساییەكانی عێراق قسەی هەبووە.‏

سەرپەیڤ