شوبات 03, 2022 12:22 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی 15 هەزار تیرۆریست بۆ عێراق لە لایەن ئەمریکاوە

سەرۆکی هزرگەی موتاڵای ستراتژیی(ئەلئیتیحاد)ی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا بە پاراستنی تیرۆریستان لە عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا بە پاراستنی تیرۆریستان لە سووریا بە نیازی ڕەوانەکردنی 15 هەزار تیرۆریستە بۆ عێراق.

چەکدارانی داعش 21ی ژانویە هەڵیانکوتایە سەر بەندیخانەی سەناعەی خەسەکەی سووریا.

لە کاتێکدا کە چەکدارانی هەسەدەی هاوپەیمانی ئەمریکا بانگەشەی بزر بوونی 400 زیندانی تیرۆریست دەکەن، سەرچاوە میدیاییە جۆربەجۆرەکان ڕایانگەیاندووە: ئەم ژمارەیە زۆر لەوە زیاترە کە باسی دەکرێت و لە بشێویی چەند ڕۆژەی زیندانی سەناعە هێزەکانی ئەمریکی بە قۆستنەوەی دۆخی شاری حەسەکە 750 تیرۆریستی داعشیان لەم زیندانە هێنایە دەرەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە نێو ئەو هەڵاتووانەی داعش ژمارەیەک سەرکردە باڵاکانی تاقمەکەشیان تیادایە.

هەر لەم پەیوەندییەدا مەسعەب حەلەبی پەرلەمانتاری سووری پێی داگرتووە: ئەمریکا لە هێرشی داعش بۆ سەر بەندیخانەی سەناعە لە شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی هەبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی مەعلومە، مەحمود ئەلهاشمی سەرۆکی هزرگەی موتاڵای ستراتژیی (ئەلئیتیحاد)ی عێراق ڕایگەیاندووە: ئامانجی ئەمریکا لە مۆڵ درانی 15 هەزار تیرۆریست لە بەندیخانەکانی سووریا، ئامادە کردن و ناردنیان بۆ عێراقە بە مەبەستی دروست کردنی قەیران لەم وڵاتە.

هاشمی وتووشیەتی: هۆی پاراستنی ئەم ژمارە تیرۆریستە و ڕاگرتنیان لە بەندیخانەکانی سووریا  چ لە حەسەکەو چ لە کەمپی هەول تێکدانی سەقامی ناوچەکەیە کە ئەمریکا بە نیازە لەم ڕێگایەوە ئاسایشتی وڤاتانی عەرەبی و ناوچەکە تێک بدات.

 

سەرپەیڤ