دادگای فێدراڵی: بە بەشداریی دوو لە سێی ئەندامانی پەرلەمان کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەنجام ئەدرێت
دادگای فیدراڵی وه‌ڵامى داواکاریه‌کى سه‌رۆک کۆمارى عێراق ده‌داته‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویستە دوو لەسەر سێ ئەندامان ئامادەبن بۆ تەواوکردنی نیسابى یاسایی له‌ڕۆژى ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار"، جه‌ختیشده‌کاته‌وه، "هیچ هێزێک ئێستا گەورەترین هاوپەیمانی نییە".
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق بەنوسراوێکی فەرمی داوای لەدادگای فیدراڵی عێراق کرد لەڕوی یاساییەوە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار یەکلایی بکەنەوە.
لەبەرامبەر ئەو داوایەى سەرۆک کۆمار‌دا، دادگای فیدراڵی وەڵامی دایەوەو ڕایگەیاند، "بەئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان ئاستی یاسایی تەواو دەبێت‌و دەتوانرێت پڕۆسەی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەنجام بدرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق ئاشکرای کرد، "تاوەکو ڕۆژى 7ى 2ى 2022 دەرفەت هەیە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانیی گەورە، چونکوو هیچ هێزێک ئێستا گەورەترین هاوپەیمانی نییە.
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه هاوپه‌یمانىی سه‌درو پارتى‌و حه‌لبوسى باسیان له‌وه‌کردوه، ئه‌وان زۆرینه‌ى په‌رله‌مانین‌و به‌ده‌نگى زۆرینه ده‌توانن ئاستی پێویست ته‌واوبکه‌ن‌و ده‌نگدان بۆ سه‌رۆک کۆمار یه‌کلا بکه‌نه‌وه.