شوبات 03, 2022 18:28 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوە لە سەر بەردەوامیی دانووستانەکانی ئێران و عەرەبستان

وەزیری دەرەوەی عێراق لە وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد لە سەر بەردەوامیی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان.

حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی پێنجشەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ فۆئاد حسەین وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها بابەت و پرسە ناوچەیی ونێودەوڵەتییەکانی جێی سەرنجی هەردووک لا بیرو ڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی ئەم وتووێژە دا، وێڕای تاوتوێ کردنی دانوستانەکانی ڤییەننا جەختیکردەوە لە سەر گرنگایەتیی بەردەوامیی دانوستانەکانی تاران و ریازو شوێنهاتە ئەرێنییەکانی لە سەر قووڵ بوونەوەو دەستەبەر کرانی ئاسایشتی تێکڕای ناوچەکە.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و فوئاد حسەین لە سەر بەردەوامیی ڕاویژ و هاوبیرو ڕایی دوو وڵات لە ئاراستەی دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی هەردووک وڵاتەکەو گەلانی ناوچە جەختییان کردەوە.

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق هەروەها لەم وتووێژە تەلەفوونییەدا، هاوکات لەگەڵ کورتە پێداچوونەوەیەک بە سەر پێوەندییە باشەکانی دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ، لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە لەوانە یەمەن و پێویستیی هەوڵدان بۆ کۆتایی هاتنی شەڕ لەم وڵاتە کە بووەتە هۆی نائەمنی و ناپاوەجێیی لە تێکڕای ناوچەکە ،بیرو ڕایان گۆرییەوە.

سەرپەیڤ