شوبات 04, 2022 13:13 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان تیرۆریستی داعشی لە ناوچە جۆربە جۆرەکانی عێراق

سوپای عێراق ڕایگەیاند: هێرەکانی عێراق لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان تیرۆریستی داعشیی لەنێو بردووە.

«قەیس خەلەف ڕەحیمە» یاریدەری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق شەوی هەینی وتی: پتر لە 30 تیرۆریستی داعشی لە ماوەی دە ڕۆژدا لە هەڵمەتی هێزەکانی عێراق کوژراون و ئەم هەڵمەتە هەروا بەردەوامیشە.

ڕەخیمە جەختی لەوەش کردەوە کە لە ماوەی 45 ڕۆژی ڕابردوودا 60 تیرۆریست لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی عێراق لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی وڵات کوژراون.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە هێرشی بەرماوەکانی داعش لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری عێراق پەرەی سەندووە.

سەرپەیڤ