سەدر بەشداریی کۆبوونەوەی دوشەممەی پەرلەمان ناکات و حەڵبووسیش لە گەڵ حکومەتی تەوافوقی دانیە
موقتەدا سەدرى سه‌رۆکى ڕه‌وتى سه‌در هەموو شتێکی پەکخست‌و به‌فراکسیۆن‌و په‌رله‌مانتاره‌کانیشى وتوه، به‌شداریی دانیشتنى ئه‌م دووشه‌ممه‌یه‌ى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار ناکه‌ن‌و دانوستانیش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان ڕاگیراوه.
حەسەن عەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لەئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشکرایکرد، "سەدریەکان بەشداریی دانیشتنی دوشەممەی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکەن".
سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر ئاشکراشیکرد، سەرجەم دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ڕادەگرن‌و هیچ گفتوگۆیه‌ک له‌وباره‌یه‌وه ناکه‌ن.
بڕیاره‌که‌ى سه‌در له‌کاتێکدایه، بڕیاروایه دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، که ڕکابه‌رییه‌کى به‌هێز له‌نێوان پارتى‌و یه‌کێتیدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته.
:سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش که یه‌کێکه له‌سه‌رکرده باڵاکانى سوننه‌کان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند، "چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى عێراق، حکومه‌تى ته‌وافوقى نییه"، ده‌شڵێت:"عێراق نابێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ شکسته‌کانى ڕابردوى".
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌مڕۆ شەممە لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لەمەراسیمی شەهیدی عێراق (ساڵڕۆژى شەهیدبونی محەمەد باقر حەکیم ) ڕایگه‌یاند، "ئێستا عێراق لەبه‌رده‌م قۆناغێکی نوێدایەو ئامادەیە ببێتە ڕوگه‌ى ناوچه‌که‌و جیهانیش".حه‌لبوسى ئه‌وه‌شى وت:"عێراق ئەمڕۆ لەقۆناغێکی نوێدایەو چاره‌سه‌رى دۆخه‌که‌ش حکومه‌تى ته‌وافوقى نییه‌و ناشبێت عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ شکسته‌کانى ڕابردوى، بۆیه ده‌بێت پەرلەمان پێداویستی بەپەلە جێبەجێبکات".