عێراق خوازیاری دانیشتنی هاوبەش لە گەڵ سووریا و تورکیا بوو بۆ دیاریکردنی پشکی ئاوی فورات
وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی ئێراق داوای لە هاوشانانی سووریایی و تورکیایی خۆی کرد لە دانیشتنێکدا کە بە میوانداریەتی بەغدا بۆ دیاری کردنی پشکی ئاوی فورات بەڕێوە دەچێ بەشداری بکەن .
مەهدی ڕەشید ئەلحەمدانی وەزیری سەرچاوە ئاویەکانی ئێراق ڕۆژی ڕابردوولە وتووێژێکدا بە بێ ئاماژە بە کاتی بەڕێوە چوونی دانیشتنەکە وتی : خەریکی ئامادە کارین بۆ بەڕێوە چوونی دانیشتنی سێ لایەنەی وەزیرانی ئاوی سووریا ئێراق و تورکیا لە بەغدا بەمەبەستی لێکدانەوەی دۆسیەی ئاو .
تورکیا بە سازکردنی 22 بەنداو و 19 گەڵاڵەی ئاوی تورکیا ناسراو بە ئاناتولی باشووری ڕۆژهەڵات " گەڵاڵەی گاپ " لە ناوچەکانی سەرەوەی ڕووباری دیجلە و فورات لە چەند ساڵی ئەم دواییە ڕادەی کەڵک وەرگرتن لە ئاوی ئەو ڕووبارگەلە لە ناوچە خوارووەکان لە خاکی سووریا و ئێراقی تا ڕادەیەکی زۆر کەم کردووەتەوە ئەو کارەی تورکیا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی ئێراق و سووریا بووەتەوە .
دیجلە و فورات لە ئێراق گرینگترین ئێکو سیستمی سروشتیی ئێراق دێنە ئەژمارو جگە لە بەشگەلی کشتوکاڵ، بۆ خواردنەوەش کەڵکی لێوەر دەگیردرێت .