شوبات 13, 2022 08:22 Asia/Tehran
  • عەلاوی لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتێکی لاواز لە عێراق دا وشداریی دا

«ئەیاد عەلاوی» ڕابەری ھاوپەیمانیی «وەتەنیە» و سەرۆکی بەرەی نیشتیمانیی «مەدەنیە»ی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەم وڵاتە لە بەر ناکۆکییە سیاسییەکان بووەتە ھۆی پێکەنینی خەڵکانی جیھان، لە بارەی پێکھاتنی دەوڵەتێکی لاواز لەم وڵاتەدا وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئەیاد عەلاوی» ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی شەفەق نیوز وتی: ناکۆکیی سیاسیی نێوخۆی شێعەکان و سوننەو کورد دەبێتە ھۆی پێکھاتنی دەوڵەتێکی لەبەریەک ھەڵوەشاوەو لێ نەھاتوو.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێمە بەھیواین ڕەوشتی سیاسی لە عێراق لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو چاک تر بێتەوە، وتیشی: لە بەر ئاگادار بوون لە دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن ئێمە ھەر لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە بڕیارمان دا خۆمان لە قەرەی ئەم ھەڵبژاردئنە نەدەین.

ڕابەری ھاوپەیمانیی «وەتەنیە» وتیشی: عێراق لە بەر ئەو ڕووداوانەی کە لە ڕەوتی سیاسی دا خەریکە ڕوو دەدات بووەتە جێی گاڵتەی جیھان.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ڕەوتی «سەدر» پێی ناکرێ بە تەنیایی دەوڵەتی زۆرینە پێک بھێنێ وتیشی: باسی زۆرینەی سیاسی لە ئاردا نییە بەڵ١کو دەمانەوێ دەوڵەت، زۆرینەو جێی ڕەزامەندیی ھەمووان بێت.

سەرپەیڤ