شوبات 13, 2022 15:59 Asia/Tehran
  • شیاوەتیی ھۆشیار زێباری بۆ سەرۆک کۆمارەتیی عێراق ڕەت کرایەوە

دادگەی فیدراڵی عێراق شیاوەتیی «ھۆشیار زێباری»ی پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ڕەت کردەوە.

دادگەی فیدراڵی عێراق دوابەدوای سکاڵای چوار نوێنەری پەرلەمان بە ناوەکانی « عەلی تورکی جەسوم»، «دیلان غەفور ساڵح»، «کاروان عەلی یاروەیس» و «کەریم شەکور موحەممەد» کە پاڵێوراوەتیی «ھۆشیار زێباری»یان بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی عێراق ڕاگەیاند بوو، بە شێوەیەکی کاتی پاڵێوراوەتیی ناوبراوی ھەڵپەسارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق، دادگەی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە دوای بیستن و لێکدانەوەی سکاڵاکانی نەیاران، پاڵێوراوەتیی «ھۆشیار زێباری»ی بۆ بە ئەستۆ گرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی بە نایاسایی ڕاگەیاندو بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەم پاڵێوڕاوەتیەی دەرکرد.

دادگەی فیدراڵی عێراق حەوتەی ڕابردوو شەشەمی فڤریە لە بڕیارێکدا فەرمانی دا ھەموو ھەوڵێکی پەیوەست بە پاڵێوراوەتیی «ھۆشیار زێباری» بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ڕاگیردرێت و ڕاشیگەیاند ئەم پاڵێوراوەتییە ھەتا تاوتوێ کرانی دۆسیەکەی ھەڵپەسێردرێت.

سەرپەیڤ