سەردانی کازمی بۆ نەجەف بە مەبەستی دیدار لەگەڵ سەدرو لێکدانەوەی پرسی دیاری کردنی سەرۆک کۆماری عێراق
سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق باسی سەردانی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ نەجەفیان کردووە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ ڕابەری ڕەوتی سەدر.
سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ نەجەف لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دوایە ناکۆکی لە سەر شێوازی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پەرەی سەندووە. پەرلەمانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، مۆڵەتی ناونووسی کردنی کاندایداکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە کۆتایی پێ ھاتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی وتی: «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە بۆ دیدار لەگەڵ «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدر سەردانی نەجەفی پیرۆزی کرد.
ھاوکات سەرچاوەیەکی سیاسیش باسی ئەوەی کرد کە ڕابەرانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق ئێوارەی دوێنێ لە ماڵی «ھومام حەمودی» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی عێراق لە بەغدا کۆبوونەتەوە.