ژماره‌ی کاندیده‌کانی پۆستی سه‌رۆک کۆمارەتیی عێراق بۆ ٦٠ کەش به‌رز بووەتەوە
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆکاندیدکردن بۆ دووھه‌مجار، ژماره‌ی کاندیده‌کانی پۆستی سه‌رۆک کۆمارەتی به‌رزبۆته‌وه بۆ ٦٠ کاندیدو تا ئێستاش واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار دیاری نه‌کراوه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە، «به‌یدا خزر» بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاندووە: دوای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆکاندیدکردن له یه‌که‌مجاردا بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمارەتی ٢٤ که‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته کاندیدکرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی ٩ی ئه‌م مانگه‌وه بۆ دووھه‌مجار ده‌رگای خۆکاندیدکردن کرایه‌وه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی خۆیان کاندیدکردوه گه‌یشتووه‌ته ٦٠ که‌س.
وتیشی، "پڕۆسه‌ی وردبینی کردن بۆ ناوی کاندیده‌کان له‌لایه‌ن به‌شی یاسایی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، دواتر لیژنه‌ی تایبه‌ت وردبینیه‌کانی ده‌ست پێ ده‌کات و پاشانیش ناوه‌کان ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دواتریش بۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ده‌نێردرێن".
سه‌باره‌ت به‌واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار، «به‌یدا خزر» ئاشکرای کرد، "تا ئێستا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران واده‌ی نوێی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار دیاری نه‌کردووه.
رۆژی 6ی ئه‌م مانگه، دادگای فیدڕاڵی عێراق له دوای سکاڵای چوار په‌رله‌مانتار که سیانیان یه‌کێتین و ئه‌وی دیکه‌یان سه‌ربه‌خۆیه، له‌باره‌ی بڕیاری په‌سه‌ندکردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماریی عێراق کۆبووه‌وه و بڕیاری دا، په‌سه‌ندکردنی کاندیکردنی هۆشیاری زێباری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ستوری نه‌بووه و کاندیدبونه‌که‌ی راگرت، چونکه ئه‌و کاندیده ئه‌و مه‌رجانه‌ی تیادا نیه که له مادده‌ی ٦٨ی ده‌ستوردا هاتوون.