شوبات 22, 2022 08:02 Asia/Tehran
  • بەدرۆخرانەوەی ھەواڵی پەیوەست بە گوێزرانەوەی ئایەتوڵڵا سیستانی بۆ نەخۆشخانە

نەخۆشخانەی پسپۆڕیی «ئەلکەفیل»ی کەربەلا تێکچوونی دۆخی تەندروستیی ئایەتوڵڵا « سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق و گوێزرانەوەی بە نەخۆشخانەی بە درۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، نووسینگەی نەخۆشخانەی «ئەلکەفیل» ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵی گوێزرانەوەی ئایەتوڵڵا عوزما« سەیید عەلی سیستانی» مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕیی «ئەلکەفیل»ی کەربەلایان بڵاو کردووەتەوە.

ئەم بەیاننامەیە وتووشیەتی: ئەم ھەواڵانە بە تەواوی درۆن و حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما « سەیید عەلی سیستانی» لە تەندروستیی تەواودایەو بە شێوەیەکی ئاسایی لە نووسینگەکەی دا خمەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیەتی.

لە بەیاننامەکەدا لە میدیاو بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا کراوە کە وەھا دەنگۆگەلێک کە دەبێتە ھۆی سەرلێشێوانی کەشی گشتیی وڵات ببڕنەوەو بڕوا بە وەھا چەواشەکارییەکی پڕوپوچ نەکەن و بڵاوی نەکەنەوە.

سەرپەیڤ