حەکیم: شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا قەیرانێکی گەورەی جیھانییە
«سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ئاڵۆزییە ئاسایشتییەکان لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاو ڕاگەیەندرانی شەڕ لە نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا وتی: ئەم گۆڕانکارییانە دەربڕی سەرھەڵدانی قەیرانێکی گەورەی جیھانییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەگەر ژیرایەتی و لۆژیک و ھێوری و ئاگربڕو دەست پێکردنەوەی دانوستانی نێوان تەواوی لایەنەکان و بەدوور ڕاگرتنی نەتەوەکانی ھەردووک وڵات و وڵ١اتانی گردوپەڕ بە سەر ئاڵۆزییەکاندا زاڵ نەبێت، دۆخەکە مەترسی و شوێنھاتی نالەباری لێ دەکەوێتەوە.
حەکیم داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت کرد کە بە ھەنگاوی دەستبەجێ و خێرا بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و ھاندانی ھەردووک لا یۆ ئاگربڕو دەست پێکردنی دانوستان ھەوڵ بدەن.
جێگای ئاماژەیە پێشترو ڕۆژی دووشەممە سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لەوە کردبووەوە کە بەرپرسایەتیی ھەرچەشنە خوێنڕژانێکی شیمانەیی لە ئەستۆی دەوڵەتی ئۆکرانیا دەبێت.